کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە بەرزدەبێتەوە جگە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان”.

ئاشکراشیکرد، “ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت ، ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەرى بارانى مام ناوەند و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم، پلەکانی گەرما (1-2) پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر29 پلەى سیلیزى، سلێمانی 26 پلەى سیلیزى، دهۆک 25 پلەى سیلیزى، کەرکوک 32 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 29 پلەى سیلیزى، زاخۆ 26 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 18 پلەى سیلیزى، سۆران 26 پلەى سیلیزى و گەرمیان 34 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوەی راگەیاند

بابەتی دواتر

بڵێسە جەبار فەرمان: بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

رۆژی دووشەممە 1ی نیسان لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، رۆژی…
Total
0
Share