وەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاریی ناردنی بەنزینی بۆ هەرێم بڵاوکردەوە

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە نووسراوێک وردەکاری ناردنی بڕی  هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و هەر پارێزگایەکیش بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە خراونەتەڕوو بڕی دیاریکراوی بۆ ڕەوانەدەکرێت.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، بەپشتبەستن بە ڕەزامەندیی وەزیری نەوتی عێراق و لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕی هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزین لەڕێگەی پاڵاوگەکانی کار-ەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە بەهۆی ئەو دۆخەوە دراوە کە ئێستا هەرێمی کوردستانی پێداتێدەپەڕێت, نرخی پشتپێبەستراوی ئەو بەنزینەشی ڕەوانەدەکرێت 650 دینار دەبێت.

بەپێی ئەو خشتەی بڵاوکراوەتەوە، پارێزگای هەولێر و سلێمانی هەریەکە ڕۆژانە بڕی 360 مەتر سێجا بەنزینیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، پارێزگای دهۆک 216 مەتر سێجا ڕۆژانە و هەڵەبجە 144 مەتر سێجای بۆ ڕەوانە دەکرێت لە ڕۆژێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین…
Total
0
Share