دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، هەشتەم بەشە خۆراکی مانگانەى هاوڵاتییان دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، “پرۆسەى دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە، ئێستا خەریکین هەشتەم بەش ەخۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ماددە خۆراکییەکان بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوى تەماتە، پاقلەمەنییەکان وەکو نیسک و لەتکەنۆک؛ دابەشکردنی حەوتەمین بەشە ئاردیش دەستیپێکردووە”.

ئاشکراشیکرد، “خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەى دابەشکردنیان بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوام دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: لە هەڵبژاردنی داهاتوو یەکێتی دەبێتە ژمارەیەکی گەورە

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی پارێزگایەک و چەند ئیدارەیەک ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە…
Total
0
Share