پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی پارێزگایەک و چەند ئیدارەیەک ئاگادار دەکاتەوە

بەڕیوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، “دەبێت کارتی بانکیتان هەبێت”.

سەبارەت بە دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری ئەی، لە راگەیەندراوێکدا بەڕیوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەڵەبجە و نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، ڕانیە و چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی جۆری (A) بکەن، ئەوا پێویستە بۆ پێدانی ڕسوماتی پاسپۆرتەکەیان کارتی بانکییان هەبێت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێستا خەریکی دانانی ئامێری ئەلیکترۆنیی خوێندنەوەی کارتی بانکیین، بەمەبەستی گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە شێوەی کاشەوە بۆ کارتی بانکی”.

دەشڵێت، “پێویستە ئەو ھاووڵاتیانەی مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەبوو لەو بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگانەی ئاماژەی پێکرا ئاگاداربن، پێش وەختە کارتی بانکیان پێبێت بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان”.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سبەى چامپیۆنز لیگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share