ستران عەبدوڵا: لە هەڵبژاردنی داهاتوو یەکێتی دەبێتە ژمارەیەکی گەورە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “لە کۆنگرەدا هەموو رەهەندەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا یەکێتی دەبێت بە ژمارەیەکی گەورە”

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە دیداریکدا ئەوەی خستەڕوو، “کۆنگرەیەکی چڕ و پڕمان بەڕێوەبرد، هەموو رەهەندەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ئەندامانی کۆنگرەکەش بە شێوەیەکی باش بەشداربوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پێشنیاری دروستکردنی لیژنەیەک کراوە بۆ روونکردنەوەی سیاسەتی یەکێتی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کە بەشداری کۆنگرە نەبوون، ئەو ئەندام و لایەنگرانەی کە تێبینییەکیان هەیە دەتوانن لەو کاتەدا بیخەنەڕوو چونکە یەکێتی حزبێکی گەورەیە و جێگای هەموومانی تێدا دەبێتەوە”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی دەڵێت، “لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا یەکێتی دەنگێکی زۆر بەدەست دەهێنێت و دەبێتە ژمارەیەکی گەورە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى: به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌ چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كان

پۆلیسی سلێمانى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌…
Total
0
Share