تێکڕای پلەی گەرمی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ زیاتربووە لە 30 ساڵی رابردوو

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، “ئەمساڵ پلەی گەرمی لە مانگی ئەیلولدا 0.4 پلە زیاتر بووە لە ئاستی تێكڕاییەكان”.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە  مانگی ئەیلولی  ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەرزترین پلەی گەرمی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 41.2 پلەی سەدی و نزمترین پلەی گەرمی 19.3  پلەی سەدی تۆماركراوە لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمیش 29.5 پلەی سەدی بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەش لە كاتێكدایە کە تێكڕای پلەی لە مانگی ئەیلولی 30 ساڵی ڕابردوودا 29.1 پلەی سەدی بووە، واتە ئەمساڵ پلەی گەرمی لە مانگی ئەیلولدا 0.4 پلە زیاتر بووە لە ئاستی تێكڕاییەكان”.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵای هەرێم: فۆڕمی راستەوخۆی وەرگرتنی خوێندکاران دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share