ڕووباری سیروان بەرەو وشكبوونی تەواوەتی دەچێت

دەستەی کەمپەینی ژیانەوەی سیروان ڕایدەگەیەنێت، ڕووباری سیروان لەئێستادا “بەهۆی نابەرپرسیی دەسەڵاتی ئیداریی سنوری گەرمیانەوە، بەرەو لەناوچوون دەچێت”.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕووباری سیروان و سروشتەکەی لەئێستادا بەهۆی نابەرپرسیی دەسەڵاتی ئیداریی سنوری گەرمیانەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت، دەرەنجامی ئەو وێرانییەش، کە ئێستا ڕوودەدات، دەبێتە هۆکاری نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لەچەند ساڵی داهاتودا لەسنوری گەرمیان و لە ناوچوونی سەوزایی و ژینگەکەی و لەدەستچوونی هەوای پاک لەسنورەکەدا”.

باسلەوەشكراوە، “سەرباری ئەوەش، دەکرێت ڕووباری سیروان و ژینگەکەی وەک ناوچەیەکی گەشتیاری بەکاربهێنرێت و بکرێتە سەرچاوەی داهات و هەلی کار بۆ گەنجان و دانیشتوانی سنورەکە”.

دەستەی کەمپەینی ژیانەوەی سیروان لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ڕونیكردووەتەوە، “ماوەی دوو ساڵە کۆمەڵێک چالاکوان و پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ، لە دەرئەنجامی درککردنمان بەمەترسیی سەر ڕووبارەکە و ئایندەی دەڤەرەکە، کەمپەینێکمان دەستپێکردووە بۆ خزمەتی ڕووبارەکە و بوژانەوەی، ئەویش بەلابردنی کارگەکانی چەو و لم لەسەر ڕووبارەکە، کە نزیکەی 45 کارگە دەبن”.

ڕاگەیەندراوەكەی دەستەكە لەكاتێكدایە، دوێنێ بەهۆی دابەزینی زۆری ئاستی ئاوی سیروانەوە، بەشێكی زۆری ماسییەكانی ڕووبارەكە لەناوچوون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی كوشتن و خۆكوشتن دەكات

بابەتی دواتر

لیستی دابەشكردنی موچە گۆڕانكاریی تێداكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکراوە، تا ئێستا دەزگا فەرمییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانی بۆردومانکردنەکەوە…
Total
0
Share