سەرکەوت زەکی لە لێدوانێکیدا رایدەگەیەنێت، “ئەو گۆڕانکارییە نوێیانەی لەناو یەکێتی دەکرێت بوێری و ئازایەتی دەوێت کە لە قۆناغەکانی رابردوودا لەناو ئەو حزبەدا بەرجەستە بووە”.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی سەرکەوت زەکی ئەندامی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەوەی خستەڕوو، “بەستنی کۆنگرە بوێرییەکی گەورە و بێوێنە بوو کە ساڵانێکی زۆر بوو بەهۆی کۆمەڵێک کێشەوە دەست بۆ ئەو پرسانە نەبرابوون، ئەو گۆڕانکارییە نوێیانەی لەناو یەکێتی دەکرێت بوێری و ئازایەتی دەوێت کە لە قۆناغەکانی رابردوودا لەناو ئەو حزبەدا بەرجەستە بووە”
ئاماهەی بەوەشکرد، “ئەو ئەزموونەی لە کۆنگرە بینیمان پێمان دەڵێت یەکێتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی خۆیەوە، کۆنگرەی بوونیادنانەوەی یەکێتی بەشێوەیەکی زۆر باش سەرکەوتوو بوو و سەرکەوتنێکی گەورە چاوەڕوانی ئەو حزبەیە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، “یەکێتییەکی بەهێز دەستەبەری ئەوە دەکات کە لە بەغداد و هەرێمی کوردستان بەهێزبین، یەکێتی بۆ ئەم قۆناغە هەنگاوی نوێ و گەورەی بەدەستەوەیە”.