فڕیاڵ عەبدوڵا: هەندێك حزبی ساحێب موزایەدات فەشەلی حكومڕانییان بە درۆ و دەلەسە دادەپۆشن

فڕیاڵ عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، “پاش دەنگنەدانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی تایبەت بە شاری كەركوك و ئەو زەبرە گەورەیەی لە كورد و پرسی كەركوك درا، بە پاڵپشتیی هەندێك حزبی بەناو كوردی و ساحێب موزایەدات و بۆ داپۆشینی ئەو خیانەتە گەورەیەی كە لە كورد كراوە لە چەند پەیجێكی ناشرینەوە ئەو درۆیەی بە وێنە و ناوی بەندەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستییەوە”.

دەشڵێت، “هەر كەسێ مێژووی بەندە و بنەماڵەكەمان بناسێت باش دەزانن بە خۆشیانەوە كە ئەوە قسەی من نییە، بەڵكو وەك ڕاپۆرتەكەی كونسوڵی ئەمریكی بە دەیان درۆ و دەلەسە و وەڵامی ناڕاست دەیانەوێت پەردەپۆشی فەشەلی حوكمڕانی و گەندەڵی و بەرتەسككردنی ئازادی رادەربڕین و خیانەتیان بەو جۆرە قسانە بكەن لە رێگای بەكرێ گیراوەكانیانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردوو وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

هەردوو وه‌‌زاره‌‌تی دارایی عێراق و ھه‌‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجەی 2021 ده‌ربڕی و بڕیاریشه‌ شاندی هەرێم…
Total
0
Share