گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و کەرکوک دەستپێدەکات

هێڵی ئاسمانی عێراقی بڵاویکردەوە لە ئەمڕۆوە گەشتە ناوخۆییەکانی نێوان هەولێر و کەرکوک دەستپێدەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:20 خولەک یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکات.

ئاشکراشیکرد، سبەینێش دووبارە گەشت لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەدا هەیە.

گەشتی نێوان شارەکانی هەولێر و کەرکوک بە فڕۆکە نیو کاتژمێر دەخایەنێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share