بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی هەرێم بۆ خزمەتكردنی بریندارانی بەغداد دەردەبڕێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوسەرۆكی یەكێتی نیگەرانی خۆی لەبارەی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی بەغداد نیشاندەدات و دەڵێت، سەرجەم توانا تەندروستییەکانی هەرێم لەخزمەت برینداراندایە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، بەدڵتەنگی و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدادم بیست.

وتیشی، “بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە خۆم بە هاوبەشی خەم و پەژارەی گەلی عێراق و خانەوادەی قوربانییەکانی ڕووداوەکە دەزانم و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.

بافڵ تاڵەبانی، ئامادەیی سەرۆکایەتیی یەکێتی بۆ ھەموو پشتیوانی و هاوكارییەك نیشاندا و وتیشی، “سەرجەم توانا تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لەخزمەت بریندارەکاندایە و هەر هاوکارییەکی تریش کە پێویست بێت”.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا لە بەغداد كەوتەوە و بەپێی وەزارەتی ناوخۆ بەهۆیەوە 82 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: بژێویی هاوڵاتیان و ئابوریی هەرێم له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان‌

پارێزگاری سلێمانی داوادەكات لایه‌نه‌كان و حكومەتەكانی ناوەند و هەرێم به‌زوترین كات وه‌ڵامی داواكارییەكانی خەڵك و خۆپیشاندەران بدەنەوە و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”. سیمیۆن…
Total
0
Share