شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە تاران

بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێکەوتنی ئەمنیی نێوانیان شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە تاران.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە تاران.

هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەندامی شاندە ئەمنییەکەی عێراقن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی ئێراندا شاندەکەی عێراق گفتوگۆ لەبارەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو لا دەکەن.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پێنجەمین رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

چۆن برنجى دروستکراو لە پلاستیک لە برنجى ئاسایى جیادەکەیتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share