ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

ئەمڕۆ بە بەشداری 13 ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندنی 2023  – 2024 لە عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان دەرگای خوێندنگەکان کرانەوە و خوێندکاران دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن کرد.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئامادەکاری تەواو بۆ بەچاپگەیاندنی کتێب و دابەشکردنی بەسەر خوێندندکاراندا کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستیپێکردووە بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە لەلایەن مامۆستایانەوە تا ئێستا دەرگای خوێندنگەکان بەڕووی خوێندکاراندا نەکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت…
Total
0
Share