عەلی زەیدی: لە ڕاوەدونانی گەندەڵکاران پاشەکشە ناکەین

عەلی زەیدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سوپاسی هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکات کە پاڵپشتیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بوون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی X پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، حکومەتەکەمان بە ئیرادەیەکی نەگۆڕەوە، بەردەوامە لە ڕاودونانی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی مافەکانی دەوڵەت، چەسپاندنی دەوڵەتی دامەزراوە و دادپەروەری، هەرچەندە ئاستەنگی و فشارەکان گەورە بن لەم ڕێبازە پاشەکشە ناکەین.

دەشڵێت، سوپاس و پێزانینی قووڵمان ئاڕاستەی گەلی عێراقی ئازیزمان دەکەین، کە خاوەنی هەڵوێستی ڕەسەنن و پاڵپشتیی پرۆسەی چاکسازین، ئەم پشتیوانییە نیشتمانییە فراوانە ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنیا شەڕی حکومەت نییە، بەڵکو شەڕی هەموو نیشتمانە و تێیدا هەمووان یەکدەگرن بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتی و سەروەری یاسا و داهاتووی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share