وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان لە نەخۆشخانە حكومیەكان قەدەغەكردبێت و راشیدەگەیەنێت، “كڕینی پێداویستیی نەشتەرگەری لەلایەن نەخۆش و ناچاركردنیان بۆئەوەی بچنە نەخۆشخانە ئەهلییەكان قەدەغە كراوە”.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە داخەوە چەند پەیجێكی سۆشیاڵ میدیا بابەتێكیان بڵاوكردووەتەوە گوایە وەزارەتی تەندروستی ڕێگرە لە ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەك بەبێ ئەوەی بڕیارەكە بخوێننەوە یان ڕای فەرمی وەزارەت وەربگرن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە تەواوی ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندانە ڕەتدەكەینەوە و رایدەگەیەنین كەوا ڕاگرتنی نەشتەرگەری دوورە لە راستی و تەنها شێواندنی راستییەكانە بۆ مەرامی چەند بەرژەوەندیخوازێك.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، راستییەكەی بەمەبەستی رێگەگرتن لە دیاردەیەكی نایاسایی كە لە چەند نەخۆشخانەیەك و فریاكەوتن سەرپێچی دەكرا لەلایەن چەند كەسێك كەوا نەخۆش ناچاردەكرا كڕینی پێداویستیی نەشتەرگەری و دیاردەی كڕین و فرۆشتن لەناو نەخۆشخانەی حكومی لەگەڵ هاوڵاتییان بكەن بەبێ هیچ رێكارێك و ڕەزامەندییەكی فەرمی كە وەزارەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەكردنی ئەو سەرپێچیەی داوە و رێگە دەگرێت لە بەرژەوەندیی كڕین و فرۆشتنی پێداویستی بە نایاسایی كە بێنە ناو نەخۆشخانەی حكومی و بیفرۆشن بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: سەرۆكی یەكێتی هەموو شتێك بە راوێژ دەكات

بابەتی دواتر

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share