ڕووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 37 قوربانی لێكەوتەوە

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە فۆتۆ: ئەنادۆڵۆ

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 22ی دیكەش برینداربوون.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك ناوچه‌ى دێلوك سه‌ر به‌ شاری غازى عه‌نتاب له‌ باكوورى كوردستان بووە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22ی دیكە برینداربوون.

ڕووداوەكە لەنێوان پاسێكی گەورەی گەشتیاری و دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا بووە كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلی پەخشی تەلەفزیۆنی (SNG) بووە.

هەندێك لە قوربانییەكان میدیاكارن. دوابەدوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكان و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچەكە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە. د.…
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار: داواكارم هێزە ئەمنییەكان بەشێوازێكی جوان پێشوازی لە گەشتیاران بكەن

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات، به‌ شێوازێكی گه‌شتیاری و جوان پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكه‌ن. ئه‌مه‌ل…
Total
0
Share