لە بەغداد خۆپیشاندان بۆ زیادكردنی مووچە ئەنجامدرا

سەدان مووچەخۆر خۆپیشاندانێكیان لە بەردەم نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە ناوەڕاستی بەغداد ئەنجامدا و داوای هەمواری سیستمی مووچە دەكەن.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سەدان كەس لە فەرمانبەرانی حكومی خۆپیشاندانێكیان لە بەردەم نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە ناوچەی عەلاوی-ی ناوەڕاستی بەغداد ئەنجامدا بۆ داواكردنی هەمواری سیستمی مووچە و زیادكردنی.

خۆپیشاندانەكە هاوشێوەی خۆپیشاندانێكی هاوشێوەیە كە پێنجشەممەی رابردوو 28ی ئەیلول لەلایەن فەرمانبەرانی حكومییەوە لە بەسڕە بۆ هەمان مەبەست و داواكاری ئەنجامدرا.

مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عێراق مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەیان پێدەدرێت، لەئێستادا داوای دەستكاریكردنی سیستمی مووچە دەكەن كە چەندین ساڵە لەلایەن كاربەدەستانی عێراقییەوە بەڵێنی لەسەر دراوە.

بابەتی پێشتر

د.مەجید محەمەد: پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویستە

بابەتی دواتر

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share