د.مەجید محەمەد: پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویستە

ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویستە و کۆنگرەکە کارەکانی زۆر بە باشی بەڕێوەچووە”.

د.مەجید محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی حزبێکی سیاسییە و پەیڕەوی ناوخۆ بۆ حزبەکە زۆر گرنگە، لەوەش گرنگتر بەند و ماددەکانی پەیڕەوەکەن چونکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەندامان و کادران رێکدەخات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەموو جارێک پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی زۆری پێویست بووە، ئەوەش بەهێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەخات کە بڕوای بە گفتوگۆ و گوێگرتن لە بیروبۆچوونەکان هەیە”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرە دەشڵێت، “هەموو کات یەکێتی لە بەرەی خەڵک بووە، یەکێتی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە و هیچ هەڵبژاردنێکمان لەبەردەمدا نییە بێجگە لە سەرکەوتن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر لە چەند شوێنێک قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە رۆژانی نەورۆزدا، هاتوچۆی بارهەڵگر لە چەند رێگەیەک قەدەغەدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا “لە ماتۆرسكیلێكی داوە و هەڵهاتووە”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە تۆمەتباری ڕوداوێكی هاتوچۆیە كە شۆفێری ماتۆرسكیلێك تیاییدا گیانی لەدەستداوە. پۆلیسی سلێمانی لە…
Total
0
Share