سەدر 10 كەسی تری دەركرد و دەڵێت “ئەمانە دزن”

موقتەدا سەدر 10 كاربەدەست و ئەندامی تری ڕەوتەكەی دوورخستەوە و دەڵێت، ناوی ئەویان بەكارهێناوە بۆ دزینی پارەی گەل.

لە نووسراوێكدا كە محەمەد ساڵح عێراقی كەسایەتیی نزیك لە موقتەدا سەدر بڵاویكردووەتەوە، هاتووە، “ئەم كەسانەی ناویان هاتووە ناوی ئال سەدر دەقۆزنەوە و ناوی جیهان و جیهادكاران بەكاردەهێنن بۆ دزینی پارەی گەل بە ناڕەوا”.

عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “بەرژەوەندی لەوەدایە بێبەریبوونی خۆمانیان لێڕابگەیەنین و پارەكانیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بكرێن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن”.

محەمەد ساڵح عێراقی كە قسەكانی گوزارشتن لە بۆچوونی خوودی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا لە لایەنگران و “خۆشەویستان” دەكات ئەو كەسانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، بایكۆتیان بكەن و مامەڵەیان لەگەڵدا نەكەن.

پێشتر موقتەدا سەدر ژمارەیەك كادر و ئەندامی ڕەوتەكەی بە تۆمەتی لادان لە بنەماكانی كاری ئەوان دەركردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: تائێستا هیچ كەسێكمان بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید نەكردووە

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ كەسێك بۆ شوێنەكەی حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share