لە شەوی رابردووەوە بارانێکی بەخوڕ ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە باری نائاسایی راگەیەندراوە.
بەهۆی ئەو بارانەی لە رۆژی پێنجشەممەوە نیویۆرکی گرتووەتەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و میترۆ پەکیان کەوتووە و هۆشداریی دراوە بە هاوڵاتییان.
بارانەکە لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆیەکی زەریای ئەتڵەسی دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت سبەینێش بەردەوام بێت.