هیندستان دەبێتە خاوەنی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی

شارەزا هیندییەكان لە ڕوسیان، بەمەبەستی ڕاهێنان لەبارەی چۆنییەتی بەكارهێنانی سیستمی ئێس-400، كە بڕیارە وڵاتەكەیان ببێتە خاوەنی.

ڤلادیمیر درۆگۆف، جێگری سەرۆكی دەستەی فیدراڵیی ڕوسی بۆ هەماهەنگیی هونەری بە ئاڕ تی-ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، “پێدانی سیستمی بەرگریی ئێس-400ی ڕوسی بەگوێرەی خشتەیەكی كات بۆ دیاریكراوی پێشوەختە دەبێت، پێشبینی دەكەم یەكەم فەوجی ئەو سیستمە لە كۆتایی ئەمساڵدا ڕادەستی هیندستان بكرێت”.

ئاشكراشیكردووە، نیودەلهی لە ساڵی 2015دا ڕایگەیاندووە كە هەوڵی دەستخستنی سیستمە ڕوسییەكە دەدات، دواتر لە ساڵی 2018 و لەكاتی سەردانی سەرۆكی ڕوسیا بۆ هیندستان ڕێككەوتن لەنێوان هەردوو وڵاتەكە واژووكرا بۆ كڕینی 5 فەوجی سیستمی بەرگریی ئێس-400 لەلایەن هیندستانەوە.

پێشبینی ئەوەش كراوە، بەهای ڕێككەوتنەكە 5 ملیار و 530 ملیۆن دۆلار بێت، ئەوەش ئاشكراكراوە، شارەزا هیندییەكان چوونەتە ڕوسیا بۆ ڕاهێنان لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی سیستمەكە.

سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400ی ڕوسی، چەند ئەركێك جێبەجێ دەكات، دەتوانێت فڕۆكە جەنگی و شەبەحییەكان لە مەودایەكی دوورەوە لەناوببات و لە یەك كاتدا 160 موشەك بتەقێنێت، هەروەها لە یەك كاتدا دەتوانێت 80 ئامانج بپێكێت.

بابەتی پێشتر

چارەنوسى مرۆڤ لە چەند ساڵى داهاتوودا.. چیمان بەسەردێت؟

بابەتی دواتر

سەرانی كودەتاكەی میانمار فەیسبوك قەدەغە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share