بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ تاوانێک بێ سزا تێناپەڕێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کەسوکاری وەستا حەسەنی کەبابچی رایگەیاند، هیچ تاوانێک بێ سزا تێناپەڕێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری وەستا حەسەنی کەبابچی کرد کە تێیدا هاتووە، “گیانلەدەستدانی كاكە (رۆژ حەسەن) لە رووداوێكی نەخوازراودا لە دڵەوە نیگەرانیكردین، وێڕای دەربڕینی پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان، خانەوادە بەڕێزەكەتان دڵنیا دەكەمەوە هیچ تاوانێك بەبێ سزا تێناپەڕێت و تاوانبار رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە”.
‎لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لە خوای گەورە داواكارم شیفای كاکە دیلان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…
Total
0
Share