عێراق قەرزاری ئێرانە

ئەگەرچی عێراق خۆی خاوەنی بڕێکی زۆر لە یەدەگی گازی سروشتییە و بەشێکی بە هەدەر دەڕوات، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمکردنەوەی ئەو گازەی ئێران بە عێراقی دەفرۆشێت بۆ کارەبا، بڕیارە هەردوولا سێشەمە کۆبوونەوە بکەن.

بە وتەی ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئێران لەماوەی هەفتەیەکدا بڕی ئەو گازەی کە هەناردەی کردووە لە 50 ملیۆن مەتر سێجاوە کەمیکردووەتەوە بۆ پێنج ملیۆن مەتر سێجا، ئەوەش بە تەواوی توانای بەرهەمهێنانی مێگاواتەکانی کارەبای لە عێراق کەمکردوەتەوە.

لەسەر ئەم بابەتە بڕیارە سبەی سێشەممە، 29 ی کانونی یەکەم، ڕەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی ئێران سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆببێتەوە لەسەر دواکەوتنی پێدانی پارەی گازی سروشتی بە ئێران.

دوو هەفتەپێش ئێستا  وەزارەتی کارەبای عێراق داوای دروستکردنی لیژنەیەکی بەپەلەی کردبوو لەسەر هۆکاری دواکەوتنی پارەی گازی سروشتی بە ئێران و کەمکردنەوەی بڕی گاز لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هیچ هەنگاوێکی لەسەر ئەم پرسە هەڵنەگرت.

 

کڕینی کارەبا لە تورکیا، نائومێدبوون لە ئێران یان کرانەوە بە ڕوی تورکیادا؟

لەگەڵ کەمکردنەوەی گازی سروشتی ئێران بۆ عێراق، حکومەتی عێراق ڕێککەوتننامەی کڕینی کارەبای لە تورکیا خستەبواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە بۆ ماوەی 11 مانگ کارەبا لە تورکیاوە هاوردەبکرێت.

پێدەچێت حکومەتی تورکیا بەڵێنی هەرزانتربوونی ئەم ڕێککەوتننامەیەی لەگەڵ عێراق دابێت بەبەراورد بە بڕی تێچوی گازی سروشتی ئێرانی.

کۆمپانیای ئاکسا ئەکسۆن، کە کۆمپانیایەکی بواری کارەبایە، لە ڕێگەی سلۆپیەوە بۆ زاخۆ 150 مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق.

لە گرێبەستی نێوان عێراق و تورکیادا هاتوو، گەیاندنی کارەبای تورکیا بۆ عێراق لە 28ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات و تاوەکو تشرینی دووەمی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە ڕیکی پوج نوێدەکاتەوە و ڕەوانەی یانەیەکی تری دەکات !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق سبەینێ كرایە پشووی فەرمی

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی مستەفا كازمی سبەینێ لەسەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەت پشووی فەرمییە. بەپێی ڕاگەیەندرواێكی ئەمیندارێتی…
Total
0
Share