باڵانبۆ محەمەد: بەغداد پارەی ناردووە دەتوانرێت گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەدا بكرێت

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغداد پارەی ناردووە دەتوانرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا مووچە دابەشبكرێت و دەشڵێت، “ناكرێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێنەكاتەوە پێشتر بەهانەی قەیرانی دارایی هەبووە ئێستا بەغداد پارە دەنێرێت”.

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بەهانەی قەیرانی دارایی هەبووە و پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران راگیرا ئێستا داهاتی ناوخۆ لەبەردەستدایە و بەغدادش پارەی پێویست دەنێرێت.
راشیگەیاند، ئەگەر كێشەكان بەم شێوەیە بەردەوام بێت ناتوانرێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

بە بڕوای باڵانبۆ محەمەد، بەغداد ئێستا ئەو قەرزەی ناردووە پێویستبوو گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی 7 بكرێت و ناكرێت بە 15 رۆژ مووچەی مانگی 7 دابەشبكرێت و دەتوانرێت بە داهاتی ناوخۆ و پارەكەی بەغداد لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا مووچە دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ دابەشکردنی بەرمیلی نەوتی ژمارە سێ دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش…
Total
0
Share