بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان: نوێژی قیامە بە ئۆنلاین بەڕێوەچووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی قیامەوە دەڵێت، “پابەندن بە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمەوە و نوێژی قیامەش بە ئۆنلاین بەڕێوەچووە”.

لە ڕونکردنەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداری كردنى ھاوڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆن لاین بووە، بۆ زانياريتان سەرجەم كەنيسەكان داخراون جگە لە كەنيسەيەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژن تێدا ئەنجامدراوە”.

ڕونکردنەوەکە دەڵێت، ” لەم ڕوانگەيەشەوە داوای لێبوردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئايينزاكان دەکەین کە ئەگەر ئەم كردارە بوبێتە ھۆی بریندار کردنی ھەستیان و لێرەوە جەخت دەکەینەوە كە پابەندی گشت بریارەكانی  لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەي کۆرۆنا دەبین و ڕێگەش نادەین هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات تا ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە”.

جەژنی “قیامە” لەلای مەسیحییەكان، بە دووەم جەژن دادەنرێت دوای جەژنی لە دایكبوونی مەسیح كە دەكەوێتە سەری ساڵی نوێی زاینی، ئەم جەژنەش لای شوێنكەوتووانی ئاینی مەسیحی، واتە زیندوو بوونەوەی مەسیح دوای لە خاچ درانی، بۆ پیرۆز راگرتنی ئەو رۆژەیش مەسیحییەكانی دنیا لە دوای 50 رۆژ بە رۆژوو بوون، پێشوازی لە جەژنی  “قیامە” دەكەن .

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی "هاوڕەگەزخوازەکان"وە پێشکەش دەکات

بابەتی دواتر

دهۆك.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا حاجی مەحمود: سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی…
Total
0
Share