نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر پێكەوە بەشداری لە پرسەی سەرۆكی ئیماراتدا دەكەن

شاندی هەرێم لە ئیمارات

نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر پێكەوە بەشدارییان لە پرسەی كۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنهیاندا كرد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتنە ئەبوزەبی و بەشدارییان لە پرسەكەدا كرد.

شاندی هەرێم پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانیان به‌ ‏شێخ محەمه‌د بن زايد ئالنهيان خانه‌واده‌ى ئالنهيان و ‏حكومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و ‏هيوایان خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد ‏بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە.

لاى خۆيه‌وه‌ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئالنهيان، سه‌رۆكى نوێی ئيمارات ‏سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏به‌شدارى و هاوبه‌شيى شاندى هەرێم له‌ پرسه‌كه‌ياندا ‏ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپاتكرده‌وه‌. ‏

 

 

  

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: دەسیسە و پیلانێكی هەرێمیی گەورەیە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی پێیوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە “دەسیسەیە”،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەوڵ دەدەین رێگاچارە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایان بدۆزینەوە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە. لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، قوباد…
Total
0
Share