كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان رایدەگەیەنێت، تەندروستیی جەمیل هەورامی لە ئێستادا زۆرباشە و دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاوەتەوە ماڵەوە و لە ئەركەكەی بەردەوامە.
كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە، سوپاسی بێپایانمان بۆ سەرۆك بـافـڵ و سەرجـەم هـەڤـاڵ و دۆسـت و ئــەزیـزان كـە لـە هـەواڵـی تـەنـدروسـتیی كاك جەمیل دەپرسن.
لە راگەیەنداراوەكەدا هاتووە، دوای تێكچوونی بـاری تـەندروستیی جەمیل هەورامی لـەكاتی جێبەجێكردنی كارەكانی لـەنـاو هـۆڵی كـۆنگرە و دوای گـەیـانـدنـی بـۆ نـەخـۆشخانـە و پـشكنینی، تـەنـدروستیی زۆر باشـە كـەمێك هەوكردنی گـوێچەكەی نـاوەڕاستی هـەبـووە و دوای وەرگـرتنی چـارەسـەر گـەڕایەوە مـاڵـەوە و بـەردەوامـە بۆ تەواوكردنی ئەركەكەی.