لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پۆلیسە دەکرێت کە ئەمڕۆ هێرشی کردبووە سەر گەنجێک لە هەولێر

پۆلیسی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی لێدان لە گەنجێک لەلایەن چەند پۆلیسێکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ” ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لە سەر پێکهێنراوە”.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەماژەی بەوەکرد، “لە نێو سەنتەری شار، کۆمەڵێک گەنج لە سەر قەڵای هەولێر بە ئەنجامدانی چەند کردار و ڕەفتارێکی ناشایستە هاووڵاتیانیان ناڕەحەت و بێزارکردبوو، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودوخە، پۆلیس ڕەوانەی شوێنەکە کران، بەڵام بەداخەوە لەلایەن یەکێک لە پۆلیسەکان بەشێوازێکی ناشایستە پەلاماری یەکێک لە گەنجەکان درا”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لە بەرامبەر ئەو ڕەفتارە نابەجێیە ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنراوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.

دەشڵێت، “هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share