دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختەی دەستگیركرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، 3 تۆمەتباری بەبڕی 9.125.000 هەزار دیناری عێراقی ساختەوە دەستگیركرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەروماڵی هاوڵاتییان، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردن، لە 19ی 9ی 2023 لەناو شاری سلێمانی باندێكی ساغكردنەوە و مامەڵەكاری دراوی ساختەیان دەستگیركرد، پێكهاتبوون لە (٣)تۆمەتبار كە هەوڵیاندابوو ئەو پارە ساختەیە لە ڕێگەی مامەڵەوە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ساغبكەنەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 281 لەیاسای سزادان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: چەکدانان هەنگاوێکی دیکەی گرنگ و دڵخۆشکەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی بوو

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى…
Total
0
Share