بەنزینی نۆرماڵ هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و سەرجەم بەنزینخانەكان پابەندی دابەزاندنی نرخەكەی دەبن.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆڕسەی جیهانیی تایبەت بە سووتەمەنی خاوبووەتەوە و بڕی سووتەمەنیی پێویستمان لەبەردەستدا هەیە و نرخی بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار هەرزاندەكرێت”.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی باسی لەوە كرد، تا ئێوارە سەرجەم بەنزینخانەكان پێوەی پابەند دەبن و نرخەكەی دادەبەزێنن و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەزار و 25 دینارەوە دەبێت بە هەزار دینار.

ئاماژەی بەوە كرد، “جۆرەكانی بەنزینی موحەسەن و سوپەر نرخەكانیان وەك خۆیان دەمێننەوە و هەرزان ناكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share