پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەقینەوەیەكدا لەباڵەخانەیەكی ئیستانبوڵ كەسێك گیانیلەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.
میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، تەقینەوەكە لە ناوچەی شیرینئێڤلەر لە ئیستانبوڵ روویداوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستداو و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەقینەوەكە بەهۆی بۆرییەكی گازی سروشتییەوە بووە لە باڵەخانەكە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیانن دەستپێكردووە.