بە تۆمەتی “دروستکردنی چەکی کیمیایی” ناوەندێکی ئێران کەوتە ژێر سزای ئابورییەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوەندێکی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی وەزارەتی بەرگری ئێران” کە پێشتر سەرۆکەکەی لە تاران تیرۆرکرا.

لەبارەی تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە زیاتر بخوێنەوە

“کۆمەڵگەی شەهید میسما” ئەو ناوەندەیە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو 3 ی کانونی یەکەم خستییە ناو لیستی سزاکانییەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا ئاماژە بەوەکراوە، “بەڕێوبەری ناوەندەکەش بەناوی مهیران ببەری خراوەتە لیستی سزاکانەوە و ئەمریکا چاودێری دەکات، چونکە هەوڵیداوە بە هاوکاری ناوەندەکانی دیکەی ناو سوپای پاسداران چەکی کیمیایی دروستبکات”.

لە وردەکاری کارەکانی ناوەندە سزادراوەکەدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، “سوپای پاسداران بە هاوکاری ئەم کۆمەڵگانە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە بۆ چۆنیەتی دروستکردنی چەکی کیمیایی”.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی ئەو هۆشدارییەشیداوەتە ئێران کە هەر هەوڵێکیان بۆ دەست گەیشتن بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو لەلایەن ئەمریکاوە سزا و وەڵامدانەوەی دەبێت.

حکومەتی ئێران پێشتر چەندینجار لەلایەن بەرپرسانەوە ڕایگەیاندووە کە نایەوێت چەکی ئەتۆمی و کیمیایی دروستبکات و ڕاشیانگەیاندووە ئەوروپا و ئەمریکاش خۆیان دەزانن کە ئێران نیازێکی وای نییە، بۆ ڕاستی ئەمەش نمونەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەهێننەوە کە بەڵگەیە و نیشانی دەدات ڕۆژئاوا دەزانێت ئێران نیازی دروستکردنی چەکی قەدەغەکراوی نییە.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی نامەیەکی مەسرور بارزانی بۆ مستەفا کازمی ئاشكرا دەبێت

بابەتی دواتر

ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا سێ پەرلەمانتاری عێراقی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share