سەرۆكی ئێران دەچێتە ئەمریكا

بڕیارە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا بکات.

غولام حوسەێنی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ئاشكراكرد و وتی، “لە کاتی دیاریکراودا، وردەکاریی سەردانی سەرۆک کۆمار بۆ ئەمریکا ڕادەگەیەنین”.

ماوەی ساڵێك و سێ مانگە ئیبراهیم ڕەئیسی بووە بە سەرۆك كۆماری ئێران و ئەم سەردانە دەبێتە یەكەم سەردانی بۆ ئەمریكا. لە ماوەی ڕابردوودا، ڕەئیسی هەڕەشەی توندی لە ئەمریكا كردبوو بەوەی ئەگەر هەر هێرشێك بكاتەسەر ئێران، ئەوا زۆر بە توندی بەرپەرچیدەدەنەوە.

لە سێ هەفتەی ڕابردوودا و هاوكاتی هەڕەشەكەی ڕەئیسی، چەند جارێك كاربەدەستانی ئێران و خۆرئاوا لێدوانیان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە داوە و جۆرێك لە نەرمییان بەرامبەر بە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە نواندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: گەیشتین بە کۆتاییەکانی دەقی ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتووین بە کۆتایی دەقی  ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل: کورد لە سوریا تەنها بەهۆی ناسنامەکەیەوە ئاوارە دەکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پەیامێکی لەبارەی دۆخی کورد لە رۆژئاڤا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگی مانای بێلایەنی نییە. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share