ئەمەل جەلال: یەکێتی کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێت

ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “یەکێتی بەوە ناسراوە کە کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێت و بوونی میوانی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکان لە کۆنگرەدا، سەلمێنەری ئەوەیە کە بە باوەڕەوە گوێ لە بیروبۆچوونەکانی یەکێتی دەگیرێت”.

ئەمەل جەلال، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی هەمیشە قوربانی بۆ باوەڕ و بۆچوونەکانی خۆیداوە و بە حەکیمانە توانیویەتی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و پارچەکانی تری کوردستان بپارێزێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “یەکێتی نەک بەتەنها لەڕووی دیبلۆماسییەوە بەڵكو بە کردار بەشێک بووە لە ئاشتەوایی نێوان پارچەکانی تری کوردستان، هەربۆیە یەکێتی بەوە ناسراوە کە کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێتەوە”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرە دەشڵێت، “بوونی میوانی جیاواز لە ناوچەجیاوازەکانەوە لە کۆنگرە، سەلمێنەری ئەوەیە کە بە باوەڕەوە گوێ لە بیروبۆچوونەکانی یەکێتی دەگیرێت، هەرکاتێکیش مەترسی لەسەر پارچەکانی تری کوردستان دروست بووبێت هەوڵیداوە لەرێگای دیبلۆماسی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئەو کێشانە چارەسەر بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیانی بادینان: گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند،  لەلایەن پارتی دیموکراتیی کوردستانەوە گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە. ئەیهان سەعید…
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share