ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا داوای كردنەوەی دەروازەی مرۆیی لە توركیا دەكات

سەربازانی توركیا لە ناوچەی گردە سپی سەر بە پارێزگای ڕەققە

ڕوسیا پێشنیارێك ئاراستەی توركیا دەكات بۆ كردنەوەی سێ دەروازە لەو ناوچانەی سوریادا كە دەكەونە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانیەوە، بەهۆی ئەو دۆخە مرۆییەی ناوچەكەی تیایە.

لیوای دەریاوان ئەلكسەندەر كابۆڤ، جێگری بەڕێوبەری سەنتەری حمیمیم بۆ ئاشتەوایی لایەنە ناكۆكەكان لە سوریا و سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەهۆی دژواری دۆخی مرۆیی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی توركیا لەنێو سوریادا پێشنیارێكیان ئاراستەی لایەنی توركی كردووە بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی ڕێڕەوەكانی سراقب و میزنار لە ناوچەی ئیدلب بۆ كەمكردنەوەی بارگرژییەكان و دەروازەی ئەبو زیدین لە شاری حەلەب.

كاربۆڤ ئەوەشی وت، “پێشنیارەكە بۆ دەستپێكردنەوەی گەیاندنی بارهەڵگری هاوكاریی مرۆیی و دەرچوونی ئاوارەبووانە لە 25ی ئەم مانگەوە”.

بەشێكی زۆری ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا كە شار و ناوچەكانی (ئیدلب، حەلەب، ڕەقە و حەسەكە) دەگرێتەوە لەژێر دەسەڵاتی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەو وڵاتەدایە و دانیشتوانەكەشی بەدەست گرفتە جۆراوجۆرە مرۆیی و تەندروستی و خۆراكییەكانەوە دەناڵێنن.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

سبەی مەراسیمێكی بۆ سازدەكرێت.. تەرمی د. كەمال مەزهەر گەیشتەوە هەرێم

بابەتی دواتر

بڵاوبوونەوەی دیمەنی سێكسكردن لە پەرلەمانی ئوسترالیا كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share