ترەمپ یاسای پاڵپشتیی دارایی پەسەند کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا یاسای پاڵپشتیی دارایی و هاوکاری بۆ زیانەکانی کۆرۆنا واژوو کرد کە بڕەکەی 900 ملیار دۆلارە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی کانونی یەکەم، لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ دوێنێ یەکشەممە پڕۆژە یاسای پاڵپشتیی دارایی واژوو کردووە، لەکاتێکدا لە فلۆریدا لە پشوودابووە.

لەوبارەیەوە وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، “سەرۆک ترەمپ لەکاتێکی تەواو گونجاودا یاسای هاوکاریی دارایی بۆ COVID-19 بە بڕی 900 ملیار دۆلار، هەروەها یاسایی پاڵپشیی حکومەت بەبڕی 1.4 تریلیۆن دۆلار واژوو دەکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوای چەند مانگێک لە دانوستان کۆماری و دیموکراتەکان گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پرۆژە یاسای پاڵپشتییکردنی دارایی بە بڕی 900 ملیار دۆلار.

بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ واژووکردنی ئەو پرۆژە یاسایەی کۆنگرێسی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو بڕە هاوکارییەی بۆ خێزانەکان بە هەفتانە 600 دۆلار دانراوە کەمە و داوایکرد کۆنگرێس هەمواری پرۆژە یاساکە بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share