لە ماوەی پێنج مانگدا بەبڕی 4.6 ملیار دۆلار کاڵای تورکی هاوردەی عێراق کراوە

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، هەناردەکردنی بۆ عێراق لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 4.6 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، “قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەی مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری ئەمساڵدا چوار ملیار و 688 ملیۆن و 435 هەزار دۆلار بووە”.

ئامارەکە ئاشکرایکردووە، “866 ملیۆن و 808 هەزار دۆلار قەبارەی هەناردەکردنە بۆ مانگی 1، 731 ملیۆن و 758 هەزار دۆلار هەناردەکردنە بۆ مانگی شوبات، یەک ملیار و 112 ملیۆن و 202 هەزار دۆلارە بۆ مانگی ئازار ، و 970 ملیۆن و 383 هەزار دۆلار بۆ مانگی نیسان، لەکاتێکدا هەناردەکردن لە مانگی ئایاردا یەک ملیار و 11 ملیۆن و 307 هەزار دۆلار بووە.

و ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 2022 بە ڕێژەی 9% کەمیکردووە”.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەناوی هەلی کارەوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دوو کچ

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەک تپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 64 دۆلاری تێپەڕاندووە، هۆكارەكەشی بۆ…
Total
0
Share