حەیدەر عەبادی: هیوادارم یەكێتی لەسەر ئەو رێبازە مێژووییەی گرتوویەتيەبەر بەردەوام بێت

حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر وتارێكی پێشكەشكرد و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی كرد و رایگەیاند، پیرۆزبایی بەستنی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتی دەكەم و هیوادارم یەكێتی لەسەر ئەو رێبازە مێژووییەی گرتوویەتیەبەر بەردەوام بێت.

راشیگەیاند، هەموو حزبێكی سیاسی لە عێراقدا پێویستی نوێبوونەوە هەیە و ئومێدەوارین كۆنگرەی یەكێتی سەركەوتن بەدەستبهێنن و ئەو رێبازە مێژووییەی كە گرتوویەتیەبەر بەردەوام بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە سەرجەم لایەنەكان پێكەوە كاربكەن و رووبەڕووی سەرجەم ئاڵنگارییەكان ببنەوە كە هەڕەشە و مەترسییە لەسەر ئاییندەی وڵاتەكەمان.

بابەتی پێشتر

عەممار حەكیم: مام جەلال خۆشەویستی عێراقییەكانی بەدەستهێنابوو چونكە هەمیشە بە وەفابوو بۆ گەلەكەی

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سەختی دارایی دايە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share