شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانی لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە و تاوانی ئەوەیە دۆست و برایەتی.

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “برای خوشەویست و ھاوڕێی 30 ساڵەییمان بەرپرسی پاسەوانەکانم فەرماندەی قارەمان و خۆڕاگر فەرید عەبدولعەزیز بازی کە بۆ ماوی 135 رۆژ لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە تەنھا و تەنھا تاوانی ئەوەیە کە برا و دۆستی ئێمەیە ھەرچەند رۆژ جارێک لە لایەن (د)ناوێک ئاگاداردەکرێتەوە کە ئەگەر واز لەو پەیوەندیانەی کە لەگەڵ من هەیەتی بهێنێت ئازاد دەکرێت و  پلە و پۆستیشی پێدەبەخشن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من کە ئەم بابەتە دەخەمە پێش چاوی ھەموولایەک، ھیچ دوژمنایەتییەک و کێشەی کەسیمان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا نەبووە و نییە تەنها و تەنها خاوەنی هەڵوێستە تایبەتی و نیشتیمانپەروەریەکانی خۆم دەبم و بووم”.

ئاشکراشیکرد، “لەپێناو هەڵوێستەکانم ماوەی 294 رۆژە گەڕانەوەم بۆ زێدی باوباپیرانم و خاکی نیشتمان و ناو ھاوڵاتییانی خۆم و ماڵ و مناڵەکانم لێ قەدەغە کراوە، ئایا ئەمەیە دەسەڵاتداری و ئازادی و دیموکراسی و رێزگرتن لە مافی  نێشتەجێبوونی ھەر مروڤێک کە بەپێ دەستوور بۆ ھەموو ھاوڵاتییانی دەستەبەر کردووە؟”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “داوای ئازادی بێ مەرجی بەپەلە بۆ فەرماندە فەرید عەبدولعەزیز بازی و سەرجەم بەناحەق زیندانیکراوان و رێزگرتن لە کەرامەت و شکۆی ھەموو چین تۆێژ و بیروباوەڕە جیاوازەکان و نەتەوە و ئاینزاکان دەکەم، ھەندێک لە دەوڵەتان دوای 32 ساڵ ئێستا دەزانن لەم وڵاتە چی دەگوزرێت، بەڵام ئەمەش ھەر باشە”.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم مەترسییەك ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share