بڕیارە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێبکات کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ كاتژمێر :0011 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكان و نوێنەری كونسوڵخانەكان كارەكانی كۆنگرەی یەكێتی دەستپێدەكات كە چەند وتارێك پێشكەشدەكرێت و دواتر سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وتارێك پێشكەشدەكات.
ئاشکراشیکرد، لە بەشی دووەمی دانیشتنەكەدا كارەكانی پڕۆگرامی كۆنگرە بە دروشمی نوێگەری لە كاردا كۆدەنگی لە بڕیاردا دەستپێدەكات و لیژنەكان دیاریدەكرێن و دەستبەكاردەبن.