هاتوچۆی گەرمیان: مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لەکاتی کێڵانی زەویدا لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێک و برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، تایەی تراکتۆرەکە کەوتوەتە چاڵێکەوە پاشان مێردمناڵەکە لە تراکتۆرەکە کەوتوەتەخوارەوە و بووە بەژێر تایەکەیەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share