وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی سودانی دەداتەوە

واشنتن دەڵێت، بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەلایەن حكومەتی بەغدادەوە رەزامەندی لەسەر دراوە، ئەمەش دوای وتەیەكی سودانی دێت كە وتبوی وڵاتەكەی چیتر پێویستی بە هێزەكانی هاوپەیمانان نەماوە.

ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بوونیان هەیە، لەسەر بنەمای داوایەكی حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی ئەركی راوێژ، هاریكار و پەرەپێدانی تواناكان.

سایتی ئەلحوڕە لە زاری میلەر ئەوەشی وت، لە ئابی رابردوو راگەیەندراوێكی هاوبەشیان هەبووە لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەكانیان و تیایدا جەختیان كردووەتەوە لەوەی بوونیان لە عێراق لەسەر داوای بەغدادە.

باسی لەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەرۆكایەتیی ئەركی دژ بە داعش لە ناوخۆدا دەكەن و، زیادبوونی تواناكانیان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیەدا نیشانداوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستیان بە ھێزەکان ھاوپەیمانان نەماوە، چونکە ھەڕەشەی داعش کۆتاییھاتووە.

بابەتی پێشتر

نۆ خۆراك دەبنەهۆی باڵابەرزی

بابەتی دواتر

لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر و خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ شێرپەنجەی خوێن ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا…
Total
0
Share