لە عێراق ئامێری دەنگدان و کارتی بایۆمەتری بۆ ساختەکاری ئامادەکرابوو

ئەگەرچی بەهۆی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەوە، ساردییەک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەبینرێت، بەڵام وەک ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکردووە، دەستگیراوە بەسەر ئامێر و کارتی بایۆمەتریدا، کە بۆ ساختەکاری ئامادەکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون کەسانی پسپۆڕبوون لە بواری ساختەکاریدا و یەک ئامانجیان هەبووە ئەویش ساختەکردن بووە لە هەڵبژاردنەکە و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەوەشی وتووە، کە ئەو کەسانەی ئەو ئامێر و کارتانەیان پێگیراوە بۆلایەنێکی سیاسی کاریان کردووە.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق گەرموگوڕی پێوەدیار نییە و ڕۆژانەش هەواڵ لەبارەی دواخستنەکەیەوە بڵاودەکرێتەوە، بەشێک لەلایەنە شیعەکان لەگەڵ هەڵبژاردندا نین و ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەشداریکردن کشاونەتەوە، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش دەکەن.

بابەتی پێشتر

لەسەر حوکمی لەسێدارەدانی کوردێک خەڵکی ڕۆژهەڵات نامەیەک بۆ ئیبراهیم رەئیسی دەنێرن

بابەتی دواتر

منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share