پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراق هەڵدەگیرێت

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، بە تۆمەتی زیانگەیاندنی بەمەبەست بە پارەی دەوڵەت پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراق هەڵگیراوە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ- دوو، بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر ئەبو مازن جبوری، ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران، کە لە ڕابردوودا پارێزگاری سەڵاحەدین بووە هەڵبگرێت، بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی زیانگەیاندن بە فەرمانگەی تەندروستیی ئەو پارێزگایە”.

ئاشکراشیکردووە، “هەڵگرتنی پارێزبەندییەکە، لەسەر بنەمای زانیاریی سەلمێندراوی وەزارەتی تەندروستی بووە، کە هەستاوە بەبەخشینەوەی پلەی وەزیفی تایبەت لە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای سەڵاحەدین بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دادگا بەگوێرەی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 ئەو بڕیارەی دەرکردووە”.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی دوای بردنەوەی دێربی

بابەتی دواتر

بە گۆڵێك، مێسی كۆمەڵێك ڕیكۆردی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share