ئێران پێشبینی دەكات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق ساڵانە بگاتە 40 ملیار دۆلار

بەرپرسێكی ئێرانی پێشبینی دەكات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق بگاتە 40 ملیار دۆلار لەسەر دوورمەودادا.

مەهدی زیغمی، سەرۆكی رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانیی ئێران رایگەیاند، ئێران لەماوەی چل ساڵی رابردوودا و بەتایبەتیش لە دەیەی رابردوودا رووبەڕووی توندترین سزا بووەوە، بەڵام لەم ماوەیەدا دەستكەوتی باشی لە بواری تەكنەلۆجیا و پیشەسازیدا چنییەوە و ئامادەیە بۆ بەكارهێنانی بۆ پەرەپێدانی پرۆژە پیشەسازییەكان لە عێراق.

زیغمی لە مونتەدای بازرگانیی هاوبەشی دووقۆڵیی ئێران و عێراق وتیشی، “وەزارەتی پیشەسازی پاڵپشتییەكی بەرفراوان پێشكەشدەكات بۆ پەرەپێدانی بواری پیشەسازی لە عێراق تا ساڵی 2035”.

گرنگترین پرس لەبەردەم لیژنەی بازرگانیی هاوبەشیی ئێران و عێراق هێنانەدی بازرگانییە بە بڕی 20 ملیار دۆلار و گەیشتنە بەهای 40 ملیار دۆلار لە دوور مەودادا.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى لاس پالماس

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پاركی هەواری شار دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 162 هەزار…
Total
0
Share