نرخی بەنزین جارێکی دیکە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێشوو بەرزبووەوە، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەوە دووەم جارە نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە.

دوێنێ سێشەممە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بە 875 دینار بووە، ئەمڕۆ بەرزبووەتەوە بۆ 900 دینار، نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بۆ 1000 دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر گەیشتووەتە هەزار و 75 دینار.

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نزیکەی ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام یەکەمجارە بگاتە ئەو ئاستەی ئێستا، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە بڕێک بەنزین لە عێراقەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت بەڵام کاریگەریی نەبووە لەسەر دابەزینی نرخەکەی.

پێشتر لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تەنها چارەسەر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کەمکردنەوەی ئەو باجەیە کە لەسەر هاوردەکردنی بەنزینە لە خاڵە سنوورییەکان.

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی بەنزین پێویستی بە سێ ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، کە لەڕێگەی بەرهەمهێنانی ناوخۆی و هاوردەکردنەوە دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

شیلادزێ.. تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە بۆردومانی تورکیا پێكاوێتی

بابەتی دواتر

قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share