نرخی نەوت 85 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 85 دۆلاری تێپەڕاند.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، نرخی نەوتی برێنت بۆ 85.04 دۆلار بەرزبووەوە.

هاوكات نرخی نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بۆ 84 دۆلار بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و كەمبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

ئەمە جگە لەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی، كە سەرپەرشتیی نەوت و سامانی سروشتیی وڵاتەكە دەكات، نرخی نەوتی بەرهەمهێنراوی سعودیەی بەرزكردەوە، كە یەكێكە لە سەرەكیترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و کەمێک لەمەوبەر، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشمان بۆسەر تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share