شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پاركی هەواری شار دەكات

لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرێوەبەرایەتیی پاركی هەواری شار هەڵمەتێكی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی بۆ بۆریی هێڵی سەرەكی ئاودێری و بۆری ئاوخواردنەوە و دانانەوەی بیهارتۆنی شۆستەكانی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتیی پاركی هەواری شار هەڵمەتێكی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی بۆ بۆریی هێڵی سەرەكی ئاودێری و بۆريی ئاوخواردنەوە ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دانانەوەی بیهارتۆنی شۆستەكان وەك پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری سەربەخۆی كاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە و كاركردن لە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دیكەش بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕوویدا و سێ كه‌س برینداربوون

له‌نێو ماركێتێكدا له‌ شارى سلێمانى شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌…
Total
0
Share