بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، پلەکانی کەمێک نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر 38 پلەى سیلیزى، سلێمانی 35 پلەى سیلیزى، دهۆک 37 پلەى سیلیزى، کەرکوک 39 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 37 پلەى سیلیزى، زاخۆ38 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 25 پلەى سیلیزى، سۆران37 پلەى سیلیزى و گەرمیان 41 پلەى سیلیزى دەبێت.