تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی نوێ ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی تێیدا هاتووە كە چەند ڕێنماییەك هەیە پێویستە هاوڵاتییان پێوەی پابەند بن لەوانە:-

یەكەم/ شوشتنی دەستەكان بەشێوەیەكی بەردەوام بە سابوونی شل لە پێش نانخواردن و دەبێت بەر لە ئامادەكردنی خواردن و شیرپێدانی منداڵ و بەكارهێنانی دەرمان  بە نەخۆش دەستەكان بشۆردرێنەوە

دووەم/ پاككردنەوەی تانكی ئاوی خواردنەوەی هەموو شەش مانگ جارێك و داپۆشینی سەری تانكییەكان.

سێیەم/ شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە باشی و بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم یاخود خوێ و هەر پاككەرەوەیەكی دیكە و پێداكردنی ئاوێكی زۆر دوای خاوێنكردنەوەشیان

چوارەم: دووركەوتنەوە لە خواردنی سەر عەرەبانەكان و دەستگێڕەكان.

پێنجەم: دڵنیابوونەوە لە ئاوی خواردنەوە و خواردنەوەی ئاوی بەلۆعە و ئەگەر نەبوو خواردنەوەی ئاوی بوتڵكراوی كارگەكان و هەر كاتێك ئاوی بیر خورایەوە پێویستە بە باشی بكوڵێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share